گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سلێمانی نرخى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی یه‌ك راگه‌یه‌نرا

2022.02.02 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی  نرخى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی یه‌ك راگه‌یه‌نرا

ناس كورد-
نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌  لە سلێمانی لە مانگی رابردوودا له ‌نێوان 15.000 هه‌زار بۆ 16.500 دیناره‌، هاوكات خشته‌ی كاركردنى موه‌لیده‌ به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردوو ده‌بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ (2022.2.2) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (1) له‌ نێوان 15000 دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت.

 

مانگى رابردوو موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردوه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له‌ گه‌ڕه‌كێكى دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

 

به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، له‌ كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه‌ دو فیده‌رن له ‌كاتی بڕانی یه‌كێك له‌ دو فیده‌ره‌كه‌ نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.