گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشەخۆراك

یەكەم سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ ئەمساڵ لە هەرێم دابەش دەكرێت

2022.02.02 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ ئەمساڵ لە هەرێم دابەش دەكرێت

ناس كورد-

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەست بە وەرگرتنی بەشە یەكەمی گەنم و دابەشكردنی سەبەتە خۆراكی یەكەمی ساڵی تازە دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەربارەی سەبەتە خۆراك و ئارد لە ساڵی تازەدا، نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: ”بەردەوامین لە دابەش كردنی سەبەتەی خۆراكی ساڵی ڕابردوو كە تا ئێستا بەشێكی كەمی ماوە بگاتە كۆگاكان و ڕۆژانە دوای گەیشتنیان راستەوخۆ دابەش دەكرێت.”


وتیشی، ”سەبەتەی خۆراكی یەكەمی ساڵی نوێش هەندێكی گەیشتووە دوای پشكنین كردنیان لە تاقیگەكانی هەرێم، لە نزیكترین كات دابەش دەكرێت.”


دەربارەی دابەشكردنی بەشە ئاردی دەیەم لەقۆناغی كۆتاییدایە لە هەموو شارەكان و بەهۆی بارینی باران وخراپ بوونی ڕێگاوبانەكان هەندێك لە ناوچەكان دواكەوتون لە وەرگرتنی ولە نزیكترین كاتدا ئەوبەشە ئاردە بە تەواوی دابەش دەكرێت.


وتیشی، هەروەها سایلۆكان وئاشەكان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ وەرگرتنی بەشی یەكەمی گەنم بۆ ساڵی نوێ، لە ئایندەیەكی نزیكدا لە هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەش كردن دەكرێت، هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەكەینەوە كە پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك وئارد بەسەر هاوڵاتیان لە ڕێگای بریكارەكان بەردەوام دەبێت.