گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

لە سلێمانی دوو كەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

2022.02.02 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی دوو كەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

ناس كورد-

مەفرەزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا (2-2-2022) دەڵێت، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.

 

دەسڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.

 

جەختیكردووەتەوە كە ”ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە..”

me_ga.php?id=4958