گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە پێنج ملیار دینار لەبەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت

2022.02.02 - 00:13
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە پێنج ملیار دینار لەبەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە بەشى نۆیەمى پارەى گەنمى جوتیاران لەبەغداوە دەگاتە هەرێم و دابەشدەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەزووترین کات چەکی پارەکان دەگاتە هەرێم و پاش وەرگرتنی چەند ڕێکارێکی کارگێڕی  بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکان دابەش دەکرێت:

 

١- بڕی پارەی جوتیاران بۆ شاری سلێمانی: (سێ ملیارو دوسەدو چل) ملیۆن دینارە.

 

٢- بڕی پارەی دیاری کراو بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر: (دوو ملیارو حەفتا ملیۆن دینارە).

 

٣- بڕی پارەی دیاری کراو بۆ جوتیارانی  پارێزگای دهۆک :(سێ سەد و سیازدە ملیۆن) دینارە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى بازرگانى هەرێم، تا ئێستا بڕی سی و شەش ملیارو حەوت سەدو یەک ملیۆن وشەش سەدو حەوت هەزار دینارى پارەى جوتیاران بۆ ساڵى ٢٠٢١  لای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ماوە و بڕیارە لە داهاتوودا بنێردرێت.