ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق پێشبینى بەرزبوونەوەى ژمارەى مردن دەکات بە کۆرۆنا لە رۆژانى داهاتوودا و جەخت لە توندکردنەوەى رێوشوێنەکان دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جاسب حجامى بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى تەندروستى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "ژمارەى تووشبووان بەرزبووەتەوە و پێمانوایە توشبووانى راستەقینە لەو ژمارەیە زیاترن، ئەوەش پێویستى بە چارەسەر و ستراتیژى نوێ هەیە".
وتیشى "ژمارەى مردووانیش رووى لەزیادبوون کردووە و پێشبینى دەکرێت لەرۆژانى داهاتوودا زیاتریش بێت، ژمارەى ئەوانەشى ڤاکسینیان وەرگرتووە کەمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ژمارەى توشبووان".
بەوتەى حجامى، لەکۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى رێوشوێنى توند دەگیرێتەبەر، بەبێ راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى.