ناس کورد-
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى کەمپى مەخمور و شەش پێگەى دیکەیان کرد لە چیای قەرەچووغ و شنگال و سحێلا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانى سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکەکە قورس بووە و لەئێستاشدا فڕۆکەى چاودێرى بەئاسمانى کەمپەکەدا دەسوڕێتەوە.
لاى خۆیەوە، دژە تیرۆرى کوردستان رایگەیاند، بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر شەش پێگەی چەکدارانی پەکەکە بووە لە چیای قەڕەچووغ. لەگەڵ دوو پێگەی دیکە لە سنووری سحێلا لە ناو خاکی سووریا (ملادرێژ) و دوو پێگەی دیکەش لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.