ناس کورد-
تەرمى پێنج کۆچبەرى دیکە گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان کە لە ٢۳/١٢/٢٠٢١ لە نزیك دورگەی ئەنتیكیسرای وڵاتی یۆنان لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پێنج تەرمە سیانیان لەیەک خانەوادەن و خەڵکى کەرکوکن، دووانەکەى دیکەش خەڵکى هەرێمى کوردستانن و یەکێکیان منداڵە و نەخۆشى داونى هەیە.
لەچەند رۆژى رابردوودا تەرمى چوار کۆچبەرى تر گەیەنرانەوە هەرێمى کوردستان، کە سیانیان لەیەک خانەوادە بوون.