ناس کورد-
ئەندامێکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، بارزانى ئەوەى پێویست بێت دەیکات بۆ یەکڕیزى پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، ئەگەر جامه ژه‌هریش بێت ده‌یخواته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاری هه‌رسین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "٧ ی مانگ كۆبوونه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی پێویست بێت بارزانی ده‌یكات، جامه ژه‌هریش بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌یخواته‌وه كه یه‌كڕیزییه".
وتیشى "کێشانى خاڵى سور بەدەورى بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتییەوە بوارى دانوستانى نەهێشتەوە..بەڵام لات سەیر نەبێت بارزانى بگاتە ئەو قەناعەتەى بڵێت ئێمە ئەو پۆستەمان هەر ناوێت".
بڕیارە حەوتى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە بەمەبەستى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و پارتى و یەکێتى کێبڕکێی توند لەسەر پۆستەکە دەکەن و هەریەکەیان بەجیا کاندیدى بۆ ئەو پۆستە پێشکەشکردووە.