ناس کورد-
ڕێکخراوی خواردن و دەرمانی ئێران فرۆشتن و دابەشکردنی خۆڕایی کۆندۆم و حەپی دژەسکپڕی (مەنع)ی قەدەغەکرد و دەڵێت، "هەرجۆرە دەرمانێکی دژەسکپڕی دەبێت بە مۆڵەتی پزیشک بدرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە کە سەر بە وەزارەتی تەندروستییە و سەرجەم دەزگاکانی لێ ئاگادارکراوەتەوە، ئەو ڕێکار و بڕیارانە جێبەجێکردنی "یاسای پاراستنی خێزان و کەمبوونەوەى تەمەنی دانیشتوانە".
دەشڵێت، یاسای کەمکردنەوەى تەمەنی دانیشتووان یەکێکە لە بەرنامە گرنگەکانی حکومەتی ئێستای ئێران بۆئەوەی هانی خەڵکی بدات بۆ خستنەوەی وەچە و زیادبوونی دانیشتوان، بۆیە کەلوپەل و دەرمانی دژەسکپڕی قەدەغەدەکرێت.
کەمبوونەوە یان خاوبوونەوەی گەشەی دانیشتوان یەکێکە لە مەترسییەکانی حکومەتی ئێران و بە تایبەتی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بۆیە لە ساڵی ڕابردوودا جەختیکردەوە لەسەر "هاوسەرگیری و وەچەخستنەوە" و ڕایگەیاند، "ئەوە پێویستی ئێستا و داهاتووی وڵاتە."
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا، خامنەیی زۆرجار جەختی لەسەر گرنگی و پێویستی زیادبوونی دانیشتوانی ئێران و هۆشداری داوە لە پیربوونی دانیشتوان، بۆیە داوای کرد ژمارەی دانیشتوانی ئێران بگاتە 150 ملیۆن کەس.