گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەڵامی پارتی بۆ هەڕەشەی جیاکردنەوەی سلێمانی

2022.02.01 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامی پارتی بۆ هەڕەشەی جیاکردنەوەی سلێمانی

ناس کورد-

 

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لەبارەی هەڕەشەی جیاکردنەوەی سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە ڕایگەیاند، سلێمانی موڵکی یەکێتی نییە، بەڵکو موڵکی خەڵکە و چەندین حزب و لایەنی دیکەی تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کێشمەکێش و  ڕکابەری لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەنێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە و چەند بەرپرسێکی یەکێتیش باس لە جیاکردنەوەی سلێمانی دەکەن لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی پۆستەکەدا، لە نوێترینیشدا لێدوانێکی عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە بوو لەوبارەیەوە. 

 

لەوبارەیەوە، عەرەفا کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینویەتی (سێشەممە 1-2-2022) ڕایگەیاند، "سلێمانی موڵکی یەکێتی نییە تا جیای بکاتەوە، نەوەی نوێ هەیە، یەکگرتووی ئیسلامی هەیە، کۆمەڵ و چەندین لایەنی دیکە لە سلێمانی هەن." 

 

وتیشی، "هەڕەشەی جیاکردنەوە ئەوە دەگەیەنێت کە یەکێتی پێی وابێت سلێمانی موڵکی ئەوە، بەڵام سلێمانی موڵکی خەڵکەکەیەتی و خەڵکەکەی بڕیار دەدات، نەک حزب." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ یەکێتی.. ئێران چی بە بارزانی وتووە؟

 

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 1-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیادن، "دوای ئەوەی ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلاکرایەوە و بە فەرمی راگەیەندران، ئێمە وەکو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھەموو رێکارە تەکنیکییەکانمان تەواو کردووە و ئامادەکاریی تەواویشمان بۆ کۆبوونەوەی حەوتی مانگ کردووە کە لە کاتی خۆیدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت و یەک کاتژمێریش دواناخرێت، چونکە ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نییە".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەی حەوتی مانگدا سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەرلەمان ھەڵدەبژێرن، چونکە ئەوان بەپێی دەستوور کاری خۆیان دەکەن و ناتوانن کاتی کۆبوونەوە دوابخەن و ھیچ پەیوەندییەکیشیان بە ناکۆکیی نێوان لایەنەکانەوە نییە."