گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شاخەوان عەبدوڵا: کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەک کاتژمێریش دواناخرێت

2022.02.01 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵا: کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەک کاتژمێریش دواناخرێت

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە حەوتی مانگ کراوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و کۆبوونەوەکە یەک کاتژمێریش دواناخرێت، چونکە ھەموو رێکارەکان تەواو بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 1-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیادن، "دوای ئەوەی ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلاکرایەوە و بە فەرمی راگەیەندران، ئێمە وەکو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھەموو رێکارە تەکنیکییەکانمان تەواو کردووە و ئامادەکاریی تەواویشمان بۆ کۆبوونەوەی حەوتی مانگ کردووە کە لە کاتی خۆیدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت و یەک کاتژمێریش دواناخرێت، چونکە ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نییە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەی حەوتی مانگدا سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەرلەمان ھەڵدەبژێرن، چونکە ئەوان بەپێی دەستوور کاری خۆیان دەکەن و ناتوانن کاتی کۆبوونەوە دوابخەن و ھیچ پەیوەندییەکیشیان بە ناکۆکیی نێوان لایەنەکانەوە نییە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ یەکێتی.. ئێران چی بە بارزانی وتووە؟

 

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە 220 دەنگ ھەیە و ئەگەر کەس ئەو دەنگەی بەدەست نەھێنا، ئەو دوو کەسەی زۆرترین دەنگیان بە دەست ھێناوە، دەچنە جەولەی دووەم، ئەوکات براوەیان دەبێتە سەرۆک کۆمار، تاوەکو ئێستاش دوو سەرەکیترین ڕکابەر بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی و هۆشیار زێباری کاندیدی پارتییە.