گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سزادانی هاووڵاتیان لەسەر پێوەری ئاو دەستیپێکرد

2022.02.01 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
سزادانی هاووڵاتیان لەسەر پێوەری ئاو دەستیپێکرد

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سزادانی هاووڵاتیان لەسەر نەبەستنی پێوەری ئاو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و داوا لە وەزیری شارەوانی دەکات بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە داواکارییەکدا بۆ وەزیری شارەوانی، کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "وەکو دەبینرێت غرامەکردنی هاووڵاتیان بەو ڕێژە زۆرە بەهۆکاری نەبەستنی پێوەری ئاو تەواوی ناوچەکانی گرتووەتەوە، ئەو هەنگاوە بووەتەهۆی نیگەرانیەکی زۆر لای تەواوی هاووڵاتیان و کاریگەرییەکی زۆریشی دروست کردووە لەسەرکۆکردنەوەی داهاتی گشتی، بۆ ئەم مەبەستە داواکارم لەبەڕێزتان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی غرامەکردنی هاووڵاتیان بدەن، چونکە ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتی زیاتربەدوای خۆیدا هێناوە. 

 

دەقی داواکارییەکەی کاسترۆ مەعروف:

 

بۆبەڕێز /ساسان عەونی وەزیری شارەوانی وگەشگوزار حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەت /داواکاری

وەکو دەبینرێت غرامەکردنی هاووڵاتیان بەوڕێژەزۆرە بەهۆکاری نەبەستنی پێوەری ئاوکەتەواوی ناوچەکانی گرتۆتەوە ئەوهەنگاوەبۆتەهۆی نیگەرانیەکی زۆر لای تەواوی هاووڵاتیان کاریگەریەکی زۆریشی دروست کردوە لەسەرکۆکردنەوەی داهاتی گشتی بۆئەم مەبەستە داواکارم لەبەڕێزتان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی غرامەکردنی هاووڵاتیان بدەن چونکە ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتی زیاتربەدوای خۆیداهێناوەوناڕەزاتیەکانیش زیاتریش دەبن لەڕۆژانی داهاتو ئەوبڕیارەی بەڕێزتان خزمەت بەحکومەت و خەڵکی کوردستان ناکات تەنهاهەنگاوێک بوە بۆخزمه تی چەندکۆمپانیایەکی دیاری کراو کەجگەلەزیان هیچ سودێکیان بۆداهاتی گشتی نەبووە بەبەڵگەی ئەوەی کۆکردنەوەی داهاتی ئاوبەراورد بەبراوردبەساڵانی ڕابردوونزیکەی نیوەبەنیوە کەمی کردوەئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کەبڕیاری غرامەکردنەکە زیانی زیاتربوە لەقازانج  واپێویست دەکات بەڕێزتان دەست بەجێ ئەوبڕیارە هەڵبوەشێنەوەلەپێناوخزمەتی زیاتری هاووڵاتیانمان ناکرت بەئامانج گرتنی باخەڵی هاووڵاتیان  وەک دەسکەوت نیشانبدرێت جوانترین بەنرخترین دەسکەوت بۆبەڕێزتان ئەوەیە لەجیاتی بیرکردنەوەلەغرامکردنی هاووڵاتیان بیرلەدابینکردن وپێدانی ئاوی پاک بکرێتەوە چونکە ئەمە بچوکترین مافی سەرەتاییە کەدەبێت بۆهاونیشتیمانیان دابین بکرێتەوە لەجیاتی غرامەکردنیان .

لەگەڵ ڕێزدا

کاسترۆمعروف احمد

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

me_ga.php?id=4955