ناس کورد-
شاندی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات هێڵی ئاسمانیی ئورمییە و شارەکانی هەرێم بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداریان لە کۆبونەوەی تایبەت بە گەشتوگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و پاکستان کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەی گشتی گەشتو گوزار، کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگی تەندروستی و چارەسەرە پزیشکییەکان لە بواری گەشتوگوزاردا.
ئەمەل جەلال، سەرۆکی شاندی دەستەی گشتی گوشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد "لە کوردستان چارەسەری سروشتی هەیە و دەتوانین بە هاوبەشی نێوان هەردوولا زیاتر گرنگی بەم بوارە بدەن و داوای کرد، هێڵی فڕۆکەوانی نێوان ئورمییە و شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە بکرێتەوە."