ناس کورد-
هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ، ئەمڕۆ دووشەممە لە گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (میتسیۆ بۆشی) وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە.