گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێنمایی نوێ بۆ ماستەرو دکتۆرا دەردەکرێت

2022.01.31 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێنمایی نوێ بۆ ماستەرو دکتۆرا دەردەکرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى پلانى کارکردنى ئەمساڵى بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنى وەزارەت قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی تاوتوێکرد، بۆ ئەمەش بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک درا بەمەبەستى داڕشتنى پەیڕەوێکى تایبەت بە خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، هەروەها لیژنەیەکیش بە ئەندامیەتى یاریدەدرانى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى کار دەکەن بۆ دەوڵەمەندکردنى ڕێنماییەکان و شیکردنەوەیان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ تاوتوێکردنى ڕێنماییەکانى ماستەرو دکتۆرا، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبۆوە

 

لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرا.

 

ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتى (2022/1/31) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى، کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت تایبەت بە تاوتوێکردنى چەند بابەتێک بەڕێوەچو.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وێڕاى سوپاسى ئامادەبوان دوپاتیکردەوە پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەیە باشترە زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن و هەوڵ بدرێت بە هاوبەشى لەگەڵ زانکۆکان کاروانى پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى جیهانى بەرەو پێشتر ببردرێت.

 

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرا، بۆ ئەمەش بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک درا بەمەبەستى داڕشتنى پەیڕەوێکى تایبەت بە خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، هەروەها لێژنەیەکیش بە ئەندامیەتى یاریدەدرانى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى کار دەکەن بۆ دەوڵەمەندکردنى ڕێنماییەکان و شیکردنەوەیان.

 

لە بەشێکى دیکەشدا ڕێنماییەکانى تایبەت بە کۆنفرانسى زانستى کە لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و تیمێکى تایبەت لە وەزارەت ئامادەکراوە، خرایەڕو و گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

 

لە بڕگەکانى دیکەى کارنامەى کۆبونەوەکەدا تاوتوێکردنى بارودۆخى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و چەند پرسێکى پەیوەست بە کاروبارەکانى زانستى و خوێندنى باڵا و خوێندکاران و کارگێڕى و دارایى و دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیاى جۆرى تاوتوێکران، تیایدا هەریەک لە پرسەکان دواى خستنەڕویان گفتوگۆى تێر و تەسەلیان لەبارەوە کرا.