ناس کورد-
وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی کارەبا تا رۆژی (28) ى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنروێکدا رایگەیاند، بەپێی فەرمانێکی وەزیری کارەبا، ماوەی لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبای هاوبەشانی کارەبا تا رۆژی (2022/2/28) بەردەوام دەبێت.
حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژى 12ی کانوونی دووەمی 2022 بڕیاریدا 15% داشکاندن بۆ قەرزى کارەبا و ئاو بکات.