گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕێک کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە لەلایەن براکەیەوە لە دهۆک کوژرا

2022.01.31 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە لەلایەن براکەیەوە لە دهۆک کوژرا

ناس کورد-

پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، تەرمى کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن برایەکییەوە کوژراوە و کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارى کوژراوە، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کوڕە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ (31-1-2022) لە ڕووداوێکى کوشتن ئاگادارکراونەتەوە لە گوندى بابوخکێی سەر بە ناحیەی مانگێش و تیمەکانیان چونەتە شوێنەکە و تەرمەکەیان رەوانەى پزیشکى داد کردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسەى کوژراوە ناوى  (د، ا) تەمەن (23 ) ساڵە و خەڵکى پارێزگاى دهۆکە، کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارەکەى بەتەنها لەشوقەیەکدا ژیاوە.

 

بەوتەى پۆلیس، بکوژەکە براى کوژراوەکەیە و دواى رووداوەکە هەڵهاتووە و لەهەرێمى کوردستان ناژى.

 

لاى خۆیەوە، هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، بکوژەکە کە لەدەرەوەى هەرێم دەژى چەند رۆژێک لەمەوبەر گەڕاوەتەوە دهۆک و بەتەنها براکەى خۆى بردووەتە شوێنێک و بە چەکى کڵاشینکۆف کوشتویەتى و بۆ شوینێکى نادیار هەڵهاتووە.

 

لەبارەى ئەوەى دەوترێت گوایە کوژراوەکە رەگەزى خۆى گۆڕیوە، هێمن سلێمان وتى پزیشکى داد ئەوە یەکلایی دەکاتەوە و ناتوانن لەئێستادا ئەو بڕیارە بدەن.

me_ga.php?id=4952me_ga.php?id=4951me_ga.php?id=4953