گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییەکی بەڕیتانی لە کەنداو هۆشداریدا لە نزیکبوونەوەی کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی

2019.07.16 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتییەکی بەڕیتانی لە کەنداو هۆشداریدا لە نزیکبوونەوەی کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی، کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی لە کەشتیی دنکانی بەڕیتانی نزیکبووەتەوە، کە لەڕێگادا بووە بەرەو ئاوەکانی کەنداو. . ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، لە ڕێگادا بۆ ئاوەکانی کەنداو، کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی لە کەشتیی دنکانی بەڕیتانی نزیکبووەتەوە، بەڵام هێزە دەریاییە سعودیەکان کەشتییە ئێرانییەکەیان ئاشکراکردووە. . ئەو ڕۆژنامە بەڕیتانیە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییە ئێرانییەکە بەشێوەیەک بۆمبڕێژکراوە، دەیتوانی کەشتییەکەی بەڕیتانیا بەتەواوی لەناوبەرێت. . هەروەها سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە میرۆری ڕاگەیاندووە، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن چوار میل لەو جێگەیەوە دوورن کە کەشتییە ئێرانییەکەی تێدا دەرکەوتووە. . هاوکات سایمۆن وارینگتۆن، ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی بەڕیتانیا هۆشداری داوە لە مەترسییەکانی حوسییەکانی یەمەن و ڕایگەیاندووە: "مەترسی حوسییەکان زۆر جددیە". . ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە کەشتییەکی نەوتی ئێرانی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی بەڕێتانیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی ئاڵۆزتر کردووە و هێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداودا دژی یەکتر زیادکردووە، خامنەئیش ڕایگەیاندووە، ئەو کارەى بەڕیتانیا بێ وەڵام نابێت. . .