ناس کورد-
ئۆتۆمبێلێک کە خێزانێکى شەش کەسى تێدا بووە لەسەر رێگەى دەربەندیخان-سلێمانی وەرگەڕا وبەهۆیەوە سیانیان گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکەشیان بریندارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاتوچۆى دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنى لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-سلێمانی نزیک گوندی قاشتی وەرگەڕاوە کە خێزانێکى شەش کەسى تێدا بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى روداوەکەوە دایک و باوک و منداڵێکیان مردوە و سێ منداڵى دیکەش بریندارن کەبرینی یەکێکیان سەختە.