گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکاڵا تۆمار بکەن

وەبەرهێنان لەسەر داواکردنى قیستى کەڵەکەبووى بەشداربووان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هاتەدەنگ

2022.01.31 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەبەرهێنان لەسەر داواکردنى قیستى کەڵەکەبووى بەشداربووان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى سلێمانى رایگەیاند، دەستوەردانیان کردووە بۆ چارەسەرى کێشەى قیستى پرۆژەکانى نیشتەجێ بوون و ئەو قەرزانەى لەسەر بەشێک لە بەشداربووان کەڵەکە بووە و دەتوانن لەدەستەى وەبەرهێنان سکاڵا تۆماربکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، بەشێک لە بەشداربووانى پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لەسلێمانى لەلایەن کۆمپانیاکانەوە داواى سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانیان لێکراوەتەوە، وەک سزاى دواکەوتنى پێدانى قیستەکانیان و لەرێگەى نوسراوى دادگاوە هۆشداریی فرۆشتنى یەکەکانیان پێدراوە ئەگەر قەرزەکانیان پاکتاو نەکەن.

 

عەزیز سەعید بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى سلێمانى لەلێدوانێکیدا بۆ"ناس کورد" وتى "بەپێی گرێبەستى نێوان بەشداربووان و کۆمپانیاکان، کۆمپانیاکان دەتوانن گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە ئەگەر بەشداربوو پابەندنەبوو بەپێدانى قیستەکانیان".

 

وتیشى "بەڵام ئێمە داوامان لە کۆمپانیاکان کردووە کارئاسانى بکەن بۆ بەشداربووان و پێکەوە رێکبکەون، چەندین دۆسیەى لەو شێوەیەمان راگرتووە پێش ئەوەى بگاتە دادگا".

 

عەزیز سەعید جەختیکردەوە، هەرکەسێک گرفتى هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان دەتوانێت لەدەستەى وەبەرهێنان سکاڵا تۆماربکات و بەدواداچوونى بۆ دەکەن.

 

باسى لەوەشکرد، گرفتەکان جیا جیان، هەندێ بەشداربوو پارەیەکى زۆر قەرزارە و قیستەکانى نادات و کۆمپانیاکان دەڵێن مافى خۆیانە رێکار بەرانبەریان بگرنەبەر.