گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

پارتى ناوەڕۆکى دەستپێشخەرییەکەى بارزانى ئاشکراکرد

2022.01.31 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ناوەڕۆکى دەستپێشخەرییەکەى بارزانى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەى بارزانى بۆ داواکردنە لەموقتەدا سەدر بۆ ئەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بەشدارى حکومەتى داهاتوو بکەن و پەیوەندى بە پرسی سەرۆک کۆمارەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد (31-1-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" وتى "چوارچێوەى هەماهەنگى داوادەکەن بەبێ مەرج بەشداربن لە حکومەت، رەوتى سەدریش ڤیتۆى لەسەر مالیکى هەیە، دەستپێشخەرییەکەى بارزانى بۆ دۆزینەوەى سیغەیەکە تا هەردوولا رێکبکەون و رازى بن لەسەر پێکهێنانى حکومەت"

 

رەتیشیکردەوە دەستپیشخەرییەکە پەیوەندى بە پرسی سەرۆک کۆمارەوە هەبێت و جەختیکردەوە هۆشیار زێبارى کاندیدى پارتییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

لەبارەى سەردانى قائانى بۆ هەرێم، مەحمود محەمەد باسى لەوەکرد قائانى چەند جارێک لەگەڵ دانایی فەڕ سەردانى هەولێرى کردووە و داوایکردووە هەوڵى رێکخستنەوەى ناوماڵى شیعە بدرێت.

 

دەشڵێت "لەم قۆناغەى ئێستادا بەرژەوەندى لەیەکڕیزى پێکهاتەکاندایە، بارزانى پێی باشە شیعە یەکڕیز بێت، بەڵام ئەوەى ئێستا پەیوەندى بەوەوە هەیە کە لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى زۆرجار بەڵێنەکانى خۆیان نەبردووەتەسەر".

 

رۆژى دووشەممە (31-1-2022) هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەسەر پێشنیازی مەسعود بارزانی مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر گەیشتنە نەجەف، ئەوەش دواى پەیامێکى بارزانى کە تێیدا دەستپێشخەرییەكی سیاسی راگەیاند.

  

بارزانى لەبارەى دەستێشخەرییەکەیەوە لە پەیامێکدا وتى "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو".

 

دەشڵێت "لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن."