گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاپۆرتێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و قائانی ئاشکرا دەکات

2022.01.31 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و قائانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکرد دوێنێ یەکشەممە، مەسعود بارزانی لە هەولێر چاوی بە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران کەوتووە و جەختیکردووەتەوە لە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار، هەر لەدوای کۆبوونەوەکەش بارزانی دەستپێشخەرییەکی سیاسیی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زەمان" دوێنێ یەکشەممە 30-1-2022، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قوسی ئێران و شوێنگرەوە قاسم سولەیمانی لە هەولێر بووە و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبووەوەکە وەک بەشێک بووە لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنان حکومەتی عێراق و ئەو پرسە تاووتوێ کراوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی جەختیکردووەتەوە لە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و قائانیشی لەوە ئاگادارکردووەتەوە. 

 

ئەگەرچی تاوەکو ئێستا دیارنییە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئیسماعیل قائانی چ پەیامێکی داوەتە بارزانی، بەڵام هەر لەدوای کۆبوونەوەکە و بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەرییەکی سیاسیی ڕاگەیاند. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

 

 

لە پەیامیکدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نێچیرڤان بارزانی گەیشتە نەجەف

 

هەر لەدوای پەیامەکەی بارزانی، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدڕ گەیشتنە نەجەف. 

 

مەسعود بارزانی دەڵێت، "هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت. "