ناس کورد-
بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدڕی ڕێبەری ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی گەیشتنە نەجەف.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 31-1-2022، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدڕ، ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆدەبنەوە.
سەردانەکە لەکاتێکدا، هەر ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەرییەکی سیاسیی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، داوای لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە