گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

1.5ملیۆن دۆلار

دوو پەرستار لەسەر فرۆشتنى کارتی ساختەی ڤاکسین دەستگیرکران

2022.01.30 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەرستار لەسەر فرۆشتنى کارتی ساختەی ڤاکسین دەستگیرکران

ناس کورد-

 

دوو پەرستار لە ناوچەی لۆنگ ئایلەندی شاری نیویۆرک دەستگیرکراون بەتۆمەتی فرۆشتنی کارتی ساختەی ڤاکسین و دەوترێت ملیۆن و نیوێک دۆلاریان پەیداکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەسەڵاتدارانی نیویۆرک رایانگەیاند کە جولیا دێڤونۆ، خاوەنی سەنتەرێکی چاودێری تەندروستی منداڵ و کارمەندێکی بەناوی ماریسا ئورارۆ تۆمەتبارکراون بە تاوانی ساختەکاری، ئەوەش بەپێی دەنگى ئەمەریکا.

 

بەرپرسان دەڵێن ئەو دوو ژنە زانیارییە هەڵەکانیان خستۆتە ناو داتابەیسی فەرمی ڤاکسینکراوەکانەوە.

 

ئۆفیسی داواکاری گشتی ناوچەکە دەڵێت کە ئەو دوو ژنە بڕی 220 دۆلاریان وەرگرتووە بۆ هەر کارتێک کە بۆ کەسی پێگەیشتوو بووبێت و ٨٥ دۆلاریان بۆ منداڵان وەرگرتووە.

 

بەرپرسان دەڵێن لە ماڵی دێڤونۆدا بڕی 900 هەزار دۆلار پارەی کاش دەستی بەسەرداگیراوە.