گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەسەر پارەى کارەباى زەوییەکى بەتاڵ دەدرێت

2022.01.30 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەسەر پارەى کارەباى زەوییەکى بەتاڵ دەدرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، ئەو زەوییە بەتاڵەى لەهەولێر پارەى کارەباى بۆ هاتووەتەوە پێشتر خانوو بووە و تێکدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە، پاش بە دواداچوونی مەیدانیی بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە. خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات و تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی رووخاندووە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

لە کەناڵێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتووەتەوە.

 

پاش بە دواداچوونی مەیدانیی بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە. خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات و تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی رووخاندووە.

 

داوا لەم هاووڵاتییە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکات.