گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەرکردەیەکى یەکێتى: بەهۆى هەڕەشەى ئێرانەوە ئەگەر هەیە پارتى نەرمى بنوێنێت

2022.01.30 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى: بەهۆى هەڕەشەى ئێرانەوە ئەگەر هەیە پارتى نەرمى بنوێنێت

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى یەکێتى رایگەیاند، بەهۆى پەیامى هەڕەشەئامێزى ئێرانەوە لە پارتى، پێشبینیدەکرێت ئەو حزبە لەچەند رۆژى داهاتوودا نەرمى بنوێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوسمان بانیمارانى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى یەکێتى وتى "ئێران نیگەرانە لە یەکڕیزى ناوماڵى شیعە و پێیانوایە پارتى هۆکارێکى سەرەکییە بۆ ئەوە، پێشبینى دەکەین پارتى بەهۆى هەڕەشەى ئێرانەوە لەچەند رۆژى داهاتوودا نەرمى بنوێنێت".

 

وتیشى "هەڕەشەى ئێران لەپارتى پەیوەندى هەیە بە رێککەوتنى سێ کوچکەى پارتى و حەلبوسى و سەدر وپرسی سەرۆک کۆمارەوە، رەنگە ئێران پێی باش بێت یەکێک لەسەرۆکایەتییەکەى بەغدا لەناو ئەو سێ کوچکەیە نەبێت".

 

بانیمارانى دەڵێت، پارتى لەرێگەى هەوڵەکانى بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆک کۆمار، دەیەوێت تۆڵە لەیەکێتى و پەرلەمان بکاتەوە وکەسێک لەبنەماڵەى خۆیان بکەنە سەرۆک کۆمار.

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر هیچ چارێک نەما لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە، یەکێتى قسەى دیکەى دەبێت و پێویستە بەپەیوەندییەکانیدا لەگەڵ پارتى بچێتەوە.