ناس کورد-
پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەزۆرى رێژەى پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەندروستى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین، سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین
( ١ - ١١ تا ٣١ - ١٢ - ٢٠٢١) پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە پلەی یەکەم دەستنیشانکرا لە زۆری بە کارهێنانی ڕێژەی ڤاکسین بە هاوڵاتیان.
وەك ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردووە خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاستی هۆشیاری تاک و خەمخۆری تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینە لە پارێزگای سلێمانی.
لای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیان و بەتایبەت سنوری بەڕێوبەرایەتییەکەی دەکات هیوا خوازە هاوڵاتیان پارێزراو تەندروست باشبن و بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاکسین تا هەوڵبدەین کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بهێنین و هەمووان پارێزراو بین لە نیشانە و هۆکار و دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.