گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان راگیرا

2022.01.30 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان راگیرا

ناس کورد-

 

ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی گەرمیان/ حەسیرە بەھۆی مانگرتنی شۆفێرانەوە راگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت "شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە مانیان گرتوە، بەوھۆیەی بڕی ٢٤ دۆلار بۆ نرخی گواستنەوەی یەک تەن نەوت بۆیان دیاریکراوە، ئەمەش بەوتەی خۆیان کەمە و تێچوەکەیان دەرناکات".

 

وتیشی "شۆفێرەکان داوایان کردووە کە نرخی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت، چونکە ئەو نرخەی کە ھەیە پێشتر دانراوە و ئێستا بەو نرخە قازانج ناکەن و ھەموی بۆ خەرجی ئۆتۆمبیلەکانیان دەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەکو فشار بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان مانیان لە گواستنەوەی نەوت گرتووە".

 

کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە ساڵی 2006 کۆمپانیای زاگرۆس نەوتی تێدا دۆزییەوە و لە ساڵی 2016 کۆمپانیای گازپرۆم کێڵگەکەی وەرگرت و ئاستی بەرهەمهێنانی لەسێ هەزار و 500 بەرمیلەوە گەیاندە 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.