گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپێی پڕۆژەى پەروەردە

وردەکاریی گۆڕانکاریی لە نمرە و وەرگرتنى خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگاکان

2022.01.30 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی گۆڕانکاریی لە نمرە و وەرگرتنى خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگاکان

ناس کورد-

 

پڕۆژە یاساى پەروەردە گۆڕانکاریی لە نمرەى خوێندکارانى پۆلی ١٢ کردووە و وەرگرتنى خوێندکارانى لەزانکۆ و پەیمانگاکان بەستووەتەوە بەوەرگرتنى بەڵگەنامەی دەرچوون لە قوتابخانەى وەزاریی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پڕۆژەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەڵگەنامەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە نەک وەزارى نابێتە بنەما بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی باڵا لە هەرێم:. 



دەقى ماددەکانى پەیوەندیدار بە ١٢ى ئامادەیی:

 

ماددەی ٩٣:  یەکەم: خوێندکارانی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی مافیان هەیە بەشداری لە تاقیکردنەوە وەزارییەکان نەکەن و تەنها تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە بکەن. 

 

دووەم: بەڵگەنامەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە نابێتە بنەما بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی باڵا لە هەرێم. 

 

سێیەم: ئەو خوێندکارانەی لە بەندی یەکەمی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێ کراوە، دەتوانن لە ساڵانی دواتر بەشداری لە تاقیکردنەوە وەزارییە دەرەکییەکان بکەن و پاش دەرچوون تێیاندا و هەژماردنی نمرەکانی پۆلی دەیەم و یازدەیەم بەپێی ماددەی )٩٨ )نەوەد و هەشت دەتوانن داوای خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان بکەن.

 

ماددەى ٩٦:

 

پێنجەم: خوێندکارانی پۆلی دوازدەیەم کە تەنها تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە دەکەن ، و لە تاقیکردنەوەی وەزاری بەشدار نابن ، پاش دەرچوون لە گشت بابەتەکان ی خوێندن ، بڕوانامەی نمرە وەردەگرن ، نەك بەڵگەنامەی دەرچوون ، بە ڕەچاوکردنی حوکمەکانی ماددەی ) ٩٣ )نەوەد و سێ.

 

 شەشەم: خوێندکارانی پۆلی دوازدەیەم کە لە تاقیکردنەوەی وەزاری بەشدار دەبن، پاش دەرچوون لە گشت بابەتەکانی خوێندن، بەڵگە نامەی دەرچوون وەردەگرن. 

 

حەوتەم: قوتابییانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا دوازدەیەمی ئامادەیی، لە کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەمی خوێندن، بڕوانامەی نمرە لە قوتابخانەکانیان وەردەگرن.



ماددەى ٩٨:

دووەم: ئەنجومەنی وەزارەت مافی هەیە تێکڕای نمرەی کۆتایی خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی لە هەر بابەتێکی خوێندندا لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی هەر سێ ساڵی ئامادەیی هەژمار بکات، بە شێوەیەك کە ) ٦٠ )٪ شەست لە سەدی نمرەکان لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزارەی پۆلی دوازدەیەم دەبێت، و ) ٢٠ )٪ بیست لە سەدی نمرەکان لەسەر ئەنجام ی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی دەیەم و ) ٢٠ )٪ بیست لە سەدی نمرەکان لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی یازدەیەم دەبێت .