گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

2022.01.30 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەی شەوی دووشەممە شەپۆلێکی کورتی بارانبارین ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین دەگرێتەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئارا جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەمە ٣١-١-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای سوور ئاسمانی ناوچەکە دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو و لەشەو درەنگدا شەپۆلێکی بەخوری بارانبارین بۆ ماوەیەکی کورت ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی دەگرێتەوە، بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی سنوری گەرمیان کاریگەری دەبێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک پلە بەرزدەبنەوە و لە زۆرێک لە ناوچەکان لەنێوان سفر تا ١٧ پلەدا دەبێت و خێرایی با-ش ئاسایی دەبێت.