گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە یانەیەکی شەوانە بوو بە تەقە و سەماکارێک و کەسێکی دیکە برینداربوون

2022.01.30 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە یانەیەکی شەوانە بوو بە تەقە و سەماکارێک و کەسێکی دیکە برینداربوون

ناس کورد- 

لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا چەکدارێک تەقەی لە یانەیەکی شەوانە کرد و سەماکەرێک و کەسێکی دیکەی بریندارکرد و هەڵهات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە بەغدا (یەکشەممە 30-1-2022) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، لە ناوچەی کەڕادە چەکدارێک لە یانەیەکی شەوانەدا تەقەی لە سەماکەرێک و کەسێکی دیکە کردووە کە لە یانە شەوانەکە کاریان کردووە و بەهۆیەوە هەردووکیان برینداربوون." 

 

وتیشی، "تەقەکەرەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و هەردوو بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت."