گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆى سلێمانى هۆشداریدەدات

2022.01.30 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى سلێمانى هۆشداریدەدات

ناس کورد-

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، لەسبەینێوە ھەر جۆرە سوارڕەوێکى فرۆشتنى میوە و کاڵاى دیکە لە قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ببینرێت دەستى بەسەردا دەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى هاتوچۆ کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو کەسانەى کە میوە وھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن وبەئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان بەربەست کردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەم سەرپێچییە وە پێویستە ھەمووان بزانن کە شەقامەکان موڵکی گشتین وبۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.


ئاماژە بەوەشکراوە، لەسبەینێوە ھەر جۆرە سوارڕەوێک بۆ ئەم مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت وڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت ورێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت.