ناس کورد-
بەهۆی دۆخی هاتوچۆ و بوونی بەفرێکی زۆر لەسەر شەقامەکان، دەستپێکردنەوەی خوێندن لە شاری پێنجوێن دوادەکەوێت و دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن (یەکشەممە 30-1-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی ناو شاری پێنجوێن دەکەین کە لە بەرئەوەی شارەوانی خەریکی پاککردنەوەی کۆڵانەکان و بەردەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکانە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراوە لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2022/2/1 ئەنجامی بدەن."
زیاتر بخوێنەرەوە: وەزیری پەروەردە لەبارەى پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان قسەی کرد
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شار و شارۆچکەکانی دیکە سبەینێ دووشەممە خوێندن دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوە دواخراوەکان ئەنجام دەدرێن.