گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چاوەڕێی وەرگرتنی نەوت بوون’’

وردەکاریی گیان لەدەستدانی دایکێک و دوو منداڵەکەی لە ماڵێکدا لە سلێمانی

2022.01.30 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی گیان لەدەستدانی دایکێک و دوو منداڵەکەی لە ماڵێکدا لە سلێمانی

ناس کورد- 

کەسوکاری ئەو دایک و دوو منداڵەی لە شاری سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا باس لە ڕووداوەکە دەکەن و دەڵێن، لە دوێنێوە دەنگیان نەبووە و وەڵامی پەیوەندییان نەداوەتەوە، دەشڵێت، باوکی منداڵەکان لە ماڵ نەبووە و کاتێک ئەمڕۆ چوون بۆ هەواڵ پرسینیان بینیویانە خنکاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 30-1-2022، لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی تەرمی دایکێک و دوو منداڵی لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە کە بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدابوو. 

 

لەوبارەیەوە برایەکی ژنەکە کە خوشکەکەی و دوو خوشکەزای گیانیان لەدەستداوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو ڕایگەیاند، "بەسرپێرێ واتە ڕۆژی پێنجشەممە قسەم لەگەڵ خوشکەکەم کرد سەلامەت بوون و هیچ کێشەیان نەبوو." 

 

وتیشی، "بەڵام دوێنێ پەیوەندیم پێوەکردن وەڵامی نەبوو، پێشتریش ئەوە ڕوویداوە مۆبایلەکەی داخراوە، بەڵام کە هەر وەڵامی نەبوو، ئەمڕۆ هاتم بۆ ماڵیان لە دەرگام دا کەس نەیکردەوە، بۆیە دەرگاکەم شکاند و چوومە ژوورەوە بینیم بەهۆی غازی زۆپاکەوە گیانیان لەدەستداوە." 



هاوکات دراوسێیەکیان دەڵێت، "تا دوێنێ لە دەرەوە بینیومانن و چاوەڕێی نەوتیان دەکرد، بەڵام نەوت نەگەیشتە ئێرە و وەریان نەگرت."