ناس کورد-
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ مووچە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ دووشەممە 31-1-2022، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەى وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کرا، بەڵام پرۆسەکە هێشتا تەواو نەبووە و بە خاوی بەڕێوەدەچێت.