ناس کورد-
مەلا بەختیار تانە لە بەشێک لە پەرلەمانتاران و کارمەندانی کوردی پەرلەمانی عێراق دەدات و بە "كوردی نەزانەكانی پەرلەمانی عێراق" ناویان دەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا بەختیار لە کورتە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی (30-1-2022) دەڵێت، زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق عەرەبیەكەیان پرتەپرت دەكات، سەیر ئەوەیە زمانی كوردیش نازانن، بۆ نموونە؛
لە تابلۆی پەرلەماندا نوسراوە.. (الدورة النیابیة الخامسة)
ئەمە بەمشێوەیە وەرگێڕدراوە: (خولی پەرلەمانی پێنجەم).
لەكاتێكدا دەبێ بنوسرێ: (پێنجەمین خولی پەرلەمان) پێنجەكە بۆ خولەكەیە.. نەك بۆ پەرلەمان.