گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لەبارەی نرخی مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی بۆ ئەم مانگە

2022.01.30 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەبارەی نرخی مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی بۆ ئەم مانگە

ناس كورد-
نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕەتیكردەوە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەم مانگە بگاتە 20 هەزار و دەڵێت، هێشتا كۆبوونەوە نەكراوە و نرخەكەی دیاری نەكراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


تاریق محەمەد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ”ناس كورد” ئاشكرای كرد، ”ئەوەی دەوترێت ئەم مانگە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی دەگاتە 20 هەزار ڕاست نییە و كەمتر دەبێت.”

 

وتیشی، ئەو نرخە بۆ پارێزگای دهۆك ڕاستە چونكە لەوێ 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەڵام لە سلێمانی وا نییە.

 

لەبارەی نرخەكەی بۆ ئەم مانگە، تاریق محەمەد وتی، ”تائێستا كۆبوونەوە نەكراوە و هیچ نذخێك دیاری نەكراوە.”