گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەری ئەشکەنجەی کوڕێک لەلایەن باوکییەوە هەرای نایەوە

2022.01.30 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەری ئەشکەنجەی کوڕێک لەلایەن باوکییەوە هەرای نایەوە

ناس کورد-

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی شۆکهێنەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوکرایەوە کە تێیدا باوکێک کوڕەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە ئازار و ئەشکەنجە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتەکەدا دیارە کە باوکەکە کوڕەکەی بە یەک قاچ بە سەقفی ماڵەکەدا لە پارێزگای زیقار هەڵواسیوە، کوڕەکە هاوار دەکات و باوکەکەش بەردەوام لێی دەدات بەبێ بەزەیی.


منداڵەکە بەردەوام داوا لە باوکی دەکات وازبهێنێت، بەڵام ئەو بەردەوام دەبێت.

 

هۆکارەکەشی، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمەڵەی پارێزگاری و گەشەپێدانی خێزان لە عێراق، بەشداریکردنی کوڕەکەیە لە خۆپیشاندانەکانی شاری ناسریەی (زیقار) لە دژی یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی پۆلیس.

 

لە ڕوونکردنەوەی کۆمەڵەکەدا هاتووە، پێشتر ئەو کوڕە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە لەسەر پردی نەسر لە شاری ناسریە تایە دەسوتێنێت و جوێن دەدات بە فەرماندەی پۆلیسی زیقار.

کۆمەڵەکەش باسی لەوەشکردووە کە "هەڵسوکەوتی ئەو باوکە لەگەڵ منداڵەکەی قابیلی قبوڵ نییە و توندوتیژییە دژی خێزان، ئەوەش تەنها بۆ ڕازیکردنی فەرماندەی پۆلیس."

 

کۆمەڵەکە داوای لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو باوکە دەکات.