گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

خۆشۆردن بەمشێوەیە دەبێتەهۆی لەدەستدانی قژت

2022.01.30 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
خۆشۆردن بەمشێوەیە دەبێتەهۆی لەدەستدانی قژت

ناس کورد-

قژ لای زۆربەی خەڵکی گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، بۆیە لەدەستدانیشی کاریگەری دەکاتە سەرمان، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە دەتوانین تاڕادەیەک ڕێگری لە لەدەستدانی بکەیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی (bestlifeonline) لە ڕاپۆرتێکدا (30-1-2022) دەڵێت، وەرینی مووەکانی قژ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن شتێکی ئاساییە، بەڵام سیستەمی خواردن و ئاستی نیگەرانی و هەروەها چۆنیەتی خۆشۆردنیش کاریگەری دەکاتەسەری.

 

ماڵپەڕەکە دەڵێت، "خۆشۆردن بە ئاوی گەرم هاوکار دەبێت بۆ لەدەستدان و وەرینی قژ."

 

لەکاتی خۆشۆردندا، مرۆڤ بە شێوەیەکی ئاسایی قژی دەوەرێت، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەکادیمیای ئەمریکی، ڕۆژانە مرۆڤ 50 بۆ 100 مووی قژ لەدەستدەدات و دەوەرێت، بەڵام ئاوی گەرم هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی ئەو ژمارەیە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاوی گەرم دەبێتەهۆی لەناوبردنی برۆتینی کیراتین لە قژدا، هەروەها چەوری سەریش لادەبات کە دەبێتەهۆی وشکبوونەوە و لاوازی پێستی سەر.

 

چارەسەرەکە ئاسانە، خۆت بە ئاوێکی شلەتێن یاخود سارد بشۆ، ئەو دوو جۆرە ئاوە نمونەین بۆ قژ و سەر، چونکە هەم چەوی سەر لانابات و ناهێڵێت پێستی سەر وشکبێتەوە، هەروەها پارێزگای لە شێی سەر دەکات و ڕێگر دەبێت لە وەرینی قژ.