گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کوردە متمانەپێکراوەکەی ئەردۆغان کرایەوە بە وەزیر

2022.01.29 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
کوردە متمانەپێکراوەکەی ئەردۆغان کرایەوە بە وەزیر

ناس کورد- 

بۆ جاری سێیەم بەکر بۆزداغ، کوردە متمانەپێکراوەکەی ئەردۆغان کرایەوە بە وەزیری دادی تورکیا، ئەوەش دوای ئەوەی لەجێگەی عەبدولحەمید گویل ئەو پۆستەی وەرگرت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا (شەممە 29-1-2022) بەکر بۆزداغ لە شوێنی عەبدولحەمید گویل، کرا بە وەزیری دادی تورکیا، بەو جۆرە بۆزداغ بۆ سێیەم جار ئەم پۆستەی وەرگرتەوە.

 

بۆزداغ وەک وەزیری ئامادەی ئەم وەزارەتە، دوای لابردن یان دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری داد، ھەمیشە دەگەڕێندرێتەوە ئەم وەزارەتە، وەزارەتێک کە بۆ ئەردۆغان و حکومەت بڕبڕەی پشتە و ھەموو دۆسێ سیاسییەکانی پێدا تێدەپەڕێت.

 

بۆزداغ کوردە و لە یەکی نیسانی ١٩٦٥ لە یۆزگات لەدایک بووە، کە ناوەندی رەگەزپەرستەکانی تورکیایە، ناوبراو بەکالۆریۆس و ماستەری لە بواری ئیلاھیات و مێژووی دینەکان خوێندووە، ئەردۆغان و دوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەھەپە) زیاتر لە خۆی باسی کوردبوونەکەی دەکەن.

 

ساڵی ٢٠١٨ کە ناکۆکی کەوتە نێوان بۆزداغ و باخچەلی لەبارەی خوێندنی سرود لە قوتابخانەکان، باخچەلی وتی، "بەڕێز بۆزداغ دەکرێت بڵێت من کوردم و ئازادم، کەسیش زمانی ناگرێت و پێی ناڵێت بێدەنگ بە و لە شوێنی خۆت دابنیشە، بەڵام بۆی نییە بیر لە خستنی میللەتی تورک بکاتەوە، ئەوەی بڵێ پەکەکەم و بۆ کوردستان کار دەکەم، سزاکەی روونە، بۆیە با وریا بێت."

 

متمانە و دۆستایەتی ئەردۆغان بۆ بۆزداغ لەم وەڵامدانەوەیدا بۆ باخچەلی دەردەکەوێت؛ "خۆت دەڵێیت من جیاوازیکار نیم، کەچی لەلایەکەوە سوکایەتی بە ھاوڕێکەمان دەکەیت و لە لایەکی تریشەوە ھەڕەشەی لێدەکەیت، ئێمە لە پشت بۆزداغەوەین، ئەم سوکایەتی و ھەڕەشە لە ئاست سەرۆکی گشتی پارتێکدا نییە، ئەمە زۆر نیگەرانکەرە. من قوربانی بە ھاوڕێ و ھاوڕێبازەکەم نادەم، ھاورێکەم دوور و نزیک پەیوەندی بە رەگەزپەرستییەوە نییە، دەکرێت بنەڕەتی کورد بێت. بۆچی دەیکەن بە ئامانج؟ ئێمە ھەرگیز چاوپۆشی لە ھەڕەشەی سەر ھاوڕێکەمان ناکەین."

 

ئەردۆغان پێشتر و ساڵی ٢٠١٧ش وتبووی، " لەنێو حزب و دەوڵەتیشدا چەند برایەکی کوردم ھەیە، بۆ نموونە بەکرد بۆزداغ کوردە."

 

بۆزداغ لە ئەیلولی ٢٠١٧ کە وتەبێژی حکومەت بوو، لەبارەی ریفراندۆمەوە وتی، "داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی ھەرێمی کورد دەکەم ریفراندۆم ھەڵبوەشێننەوە و دەستبەرداری ببن، چونکە ریفراندۆم قبوڵنەکراوە، ئیتر ھیچ شتێک لەگەڵ ھەرێمی کوردی وەک جاران نابێت."

 

بۆزداغ کە بە یەکێک لە پایە گەورەکانی ئاکپارتی دادەنرێت، ساڵی ٢٠١٣ کرا بە وەزیری داد. ئازاری ٢٠١٥ وەزارەتەکەی بۆ کەنعان ئیپەک جێھێشت و دوای ھەشت مانگ و لە کۆتایی ٢٠١٥ بووەوە بە وەزیری داد تاکو تەموزی ٢٠١٧. لە کابینەی نوێ کە ساڵی ٢٠١٨ پێکھات عەبدولحەمید گویل بوو بە وەزیری داد و بەرەبەیانی ئەمڕۆش دوای دەسلەکارکێشانەوەی گویل، بۆزداغ گەڕایەوە و بووەوە بە وەزیری داد.