گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرێمی سلێمانی’’

پێشنیازێکی پارتی بۆ یەکێتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکرێت

2022.01.29 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکی پارتی بۆ یەکێتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێشنیازێکی پارتی بۆ یەکێتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات، هاوکات باس لە هەرێمی سلێمانی دەکات ئەگەر پۆستەکە بۆ یەکێتی نەبێت و دەڵێت، هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 29-1-2022) ڕایگەیاند، "ئەوەندەی ئاگادارم پارتی پێشنیازی کردووە کە یەکێتی واز لە پۆستی سەرۆک کۆمار بهێنێت و لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆکی هەرێمی پێبدرێت." 

 

وتیشی، "وەک یەکێتی بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئەو پۆستە ناکەین و قسەشمان کردووە کە ئەگەر ئەوە ڕوویدا چی بکەین، ئەگەر بە من بێت هەرێمی سلێمانی ڕادەگەیەنین، هەموو ئەگەرێکیش کراوەیە." 

 


زیاتر بخوێنەرەوە: لەنێو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدرێت