گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەنێو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدرێت

2022.01.29 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەنێو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدرێت

ناس کورد- 

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی باس لەوەدەكات، هێزە سیاسیەکان باوەڕیان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات و بوون بە ئۆپۆزسیۆن نیە و هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر عێراق بەتەوافق بەڕێوەنەبرێت، ڕەنگە حکومەتی زۆرینە دۆخەکە بە ئاقاری خراپ ببات و لەو ڕووەوە گەرەنتی نیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە (شەممە 29-1-2022) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، " دۆخی سیاسیی عێراق تەواو نالەبارە، خەڵک توشی دڵەڕاوکێ بووە، هێزە سیاسییەکان باوەڕیان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات و بوون بە ئۆپۆزسیۆن نیە، هێزەکان هێندەی پلانی تەسفیەکردنی یەکیان هەیە، هێندە پلانی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەیان نیە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هێندە دەستوەردانی وڵاتان لەکاروباری عێراق زۆرە، هەندێکجار هەست دەکرێت عێراق خۆی غایبە، ئەگەر خاوەن خەبات و ژیرەکان نەیەنە سەر هێڵ، عێراق لەبەردەم قەیرانی گەورەدایە."

 

ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی لەوەشکردووە، " لەحاڵەتی خراپی دۆخی عێراقدا، دەبوو کورد و هێزە سیاسیەکان پلان و ستراتیژی هاوبەشیان هەبووایە، بەتایبەت گەر کورد لە کەرکوک یەک لیست بوایە، لەبری 6 کورسی، 8 کورسی دەهێنا، لە خانەقین لەبری کورسییەک، دوو کورسی دەبرد، لەموسڵیش هەروەها." 

 

هاوکات سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار، ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، " ئەوەی لەسەر سەرۆک کۆمار دەگوزەرێت کێشمەکێشی حیزبییە، مەسەلەکە بۆ ئێمە وەکو یەکێتی بووەتە شەڕی ئیرادە، گەر عێراق بەتەوافق بەڕێوەنەبرێت، ڕەنگە حکومەتی زۆرینە دۆخەکە بە ئاقاری خراپ ببات و لەو ڕووەوە گەرەنتی نیە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەڵوێستێک لە پارتییەوە؛ ئەگەر هۆشیار زێباری سەرنەکەوێت چی دەکەن؟