گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ لەبارەی گرانبوونی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.29 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لەبارەی گرانبوونی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە نرخی ئەمپێرێک بۆ ئەم مانگە بگاتە 20 هەزار دینار و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە، دەشڵێت، سبەینێ پێوەری كاركردنی مانگی یەک وەردەگیرێت و نرخەکە دیاری دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی (شەممە 29-1-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەئەهلییەكان دەگاتە سەروو 20 هەزاردینار، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەک ناگاتە ئەو نرخە." 

 

وتیشی، "کارپێکردنی مۆلیدەکان لەگەڵ مانگی ڕابردوودا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام نرخی گاز بەرزبووەتەوە و ئەوە دەبێتەهۆی زیادبوونی نرخەکە، بەڵام بەرزبوونەوەیەکی ئەوتۆ نابێت کە جێی باس بێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەوەی کە لە دهۆک ئەمپێرێک بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 24 هەزار دینار، لەوێ جیاوازە، چونکە 24 کاتژمێر کارەبا هەیە و هەرکات کارەبای ڕەئیسی ببڕێت، ئەوا مۆلیدەکان کاریان پێدەکرێت، بەڵام لە سلێمانی بەوشێوەیە نییە." 

 

باسی لەوەشکرد، "سبەینێ یەكشەممە لەسەرجەم مۆلیدەهەلییەكان پێوەری كاركردنی مانگی یەک وەردەگیرێت و هەروەها نرخی تێکآری گازیش دیاری دەکرێت و دواتر نرخی ئەمپێڕێک دیاری دەکرێت.