گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمەڵی دادگەریی: پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر هیچ لایەنێک تاپۆ نەکراوە

2022.01.29 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵی دادگەریی: پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر هیچ لایەنێک تاپۆ نەکراوە

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کۆمار، ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگەیاند، "پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاری كراو نییه‌، دەشڵێت، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌، پێیمان باش بوو، پێشتر هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید ڕێك بكه‌وتنایه‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

 

پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاری كراو نییه‌، پێیمان باش بوو، پێشتر هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید ڕێك بكه‌وتنایه‌.

 

هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌.

 

ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین تاكو كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید یه‌كلا ببنه‌وه‌ و ئه‌ویش دواتر وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ بكات و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌جێندای سه‌ره‌كی كاراكانی بێت، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

29/ 1/ 2022