گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە مووچەیان دەبێت بە چەند؟

خانەنشینیی ھەرێم: پرۆسەی چاکسازی لە پلەباڵاکان تەواو بووە

2022.01.29 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
خانەنشینیی ھەرێم: پرۆسەی چاکسازی لە پلەباڵاکان تەواو بووە



ناس کورد-

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کورستان ڕایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە پلە تایبەتەکان تەواو بووە و ئێستا تەنھا ئەو کەسانە ماون کە کێشە لە دۆسیەکانیان ھەیە و خەریکی چارەسەرکردنیانن، دەشڵێت، سەرجەمیان مووچەیان ھەموار کراوەتەوە و بەرزترین مووچە لە 60% تێپەڕ ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کورستان (شەممە 29-1-2022) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند، "پرۆژەی چاکسازی لە پلەتایبەتەکان تەواو بوو و ئەنجامەکەشی ئەوە بوو بەپێی یاسای چاکسازی، مووچەیان ھەموار کراوەتەوە و ئەوەی خزمەتی تەواو نەبووە، خەریکی ڕێکخستنی خزمەتی خۆیانن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ نموونە لە وەزیرەکان، کاتی خۆی کە وەزیر بوونە، خزمەتیان وەکو پێویست نەبووە و ئێستا دێن دۆسیەکانیان تەواو دەکەن و دوایین مۆڵەتیشیان پێ درابوو بێن کەموکووڕییەکانیان چارەسەر بکەن و خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن تا ئەوکاتە مووچەیان پێ دەدرێت، بۆیە ئێستا بەردەوام سەردانمان دەکەن و دۆسیەکانیان ڕێک دەخەن و کە تەواویان کرد مووچەیان ھەموار دەکرێت و دواتر مووچەکەیان پێ دەدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''ئەوانەی کێشە لە دۆسیەکانیان ھەیە 20 تا 30% دەبن، بەڵام خەریکن ئەو کێشانەی لە دۆسیەکانیان ھەیە چارەسەری دەکەن و خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی دەگونجێنن و ئەوانەی نەیاساییشن ئێمە ناوەکانیانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە کردووە، بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگیرێتە بەر.''

 

باسی لەوەشکردووە، ''مووچەی سەرجەم پلە تایبەتەکان ھەموار کراوەتەوە و مووچەی ھیچ کامیان لە 60% زیاتر نییە، بەپێی ھەمواری تازە ھەموویان 60% بۆ خوارەوە مووچە وەردەگرن، بەپێی ئەو ھەموارەی لە مووچەکانیان کراوە.''