ناس کورد-
سه‌ركردایه‌تییه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگەیاند، کشانەوەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم لە ئەگەری سەرنەکەوتنی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دوورە لە ڕاستی و هیچ شتێک لەوبارەیەوە بە پارتی نەوتراوە، په‌یامێكیش ئاراسته‌ى یه‌كێتى ده‌كات و دەڵێت، پۆستێک لە بەغدا ئەوە ناهێنێت سەقامگیریی هەرێم تێکبدرێت و ئەگەر بردیانەوە پارتی پیرۆزباییان لێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 29-1-2022) ڕایگەیاند، "خۆزگە ئێستا مام جه‌لال له‌ژیان بمایە، هاوشێوه‌ى ساڵى 2010 لۆبیمان بۆ جه‌نابى مام جه‌لال ده‌كرد، بەڵام ئێستا لەدوای کۆچی دوایی ئەو دۆخەکە گۆڕاوە."
سەبارەت بەوەی هەردوو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لای پارتییە، ئەو سەرکردایەتییەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "پۆستى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان لە هەرێم ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنن و په‌یوه‌ندییان به‌هیچ بابه‌تێكى تره‌وه نییه، ئەگەر ئێمە وەک پارتی زۆرینە نەبووینایە ئەوا داوای پۆستی سەرۆکی حکومەتمان نەدەکرد، چونکە هیچ پۆستێک تاپۆ نەکراوە لەسەر هیچ لایەنێک."
هاوکات لەبارەی ئەوەی یەکێتی بە پارتی ڕاگەیاندبێت ئەگەر د. بەرهەم ساڵح دەرنەچێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوا یەکێتی لە حکومەتی هەرێم دەکشێتەو، هێمن هەورامی باسی لەوەکرد، "ئەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نیە و یەکێتی بەهیچ شێوەیەک ئەوەی بە پارتی نەوتووە، یەکێتی لایەنێکی بڕیاربەدەستی ئەم هەرێمەیە بۆچی لە حکومەت بکشێتەوە، یاخود پۆستێک ئەوە دهێنێت سەقامگیریی هەرێمی بۆ بکرێتە قوربانی؟."
ڕوونیشیکردەوە، "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ڕێكه‌وتنێكمان هه‌بوو، دواى 17 ساڵ پێمانوایه ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر كامیان بێت له‌و دوو كاندیده به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردستان بپارێزن".
هاوکات له‌په‌یامێكدا بۆ یه‌كێتى هه‌ورامى ڕایگەیاند، "بۆ ئێستاش پێمانوایه براده‌رانى یه‌كێتى پێویسته له‌هه‌ستیارى دۆخه‌كه و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسیی عێراق تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر هەرکامیان براوەبوون له پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت پیرۆزبایی له‌یه‌كتر بكه‌ن و دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، نابێت ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا ڕووده‌دات كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، ".