گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حزبى دیموکرات لەسەر هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2019.07.16 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
حزبى دیموکرات لەسەر هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمیتەی بەڕیتانیای حزبی دیموکراتی کوردستان "حدکا"، لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی دوێنێ (دووشەممە)ی هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لەلایەن ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە. . دوێنێ (دووشەممە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شارى لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا بڵاوبووەوە، تیایدا ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و بە "هاوکاری ئێران ناوی دەبات"، لە کاردانەوەدا بافڵ تاڵەبانی، دەڵێت:"بەخوا دادە شتی وانییە". . لە ڕونکردنەوەیەکدا کۆمیتەی بەریتانیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە:"هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، ئەو ھەڵویستە نەشیاوە ھیچ پێوەندیەکی بە کۆمیتەی بەریتانیاوە نییە و تەنانەت ئەو ژنە نەک بەشداربووی خۆپێشاندانەکە بەڵکو ئەندامی (حدکا)ش نەبووە، بەڵکو بە ڕێکەوت لەو شۆێنەوە کە خۆپێشاندەران پێیدا تێپەڕبوون ڕوداوەکە ڕوویداوە".. . لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەنیا یەک دوژمن دەناسێ و ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دوژمنی ڕاستەقینەی گەلی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە هەر شوێنێک کورد هەبێ، دوژمنایەتی دەکات. . کۆمیتەی (حدکا) لە بەڕیتانیا ئاماژەى بەوە کردووە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ سەرجەم هێزە خەباتکارەکانی هەر چوار بەشی کوردستان پێوەندی و دۆستایەتی نزیکی هەیە و بۆ پتەوترکردنی پێوەندییەکانی هەوڵی زیاتریش دەدا. .