ناس کورد-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا و مه‌ترسیه‌كانى بڕینى پارەکە ڕایگەیاند، "پێموانییه كێشه بۆ ناردنى پاره‌كه دروستبێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەغدا هۆشداری داوەتە هەرێمی کوردستان ئەگەر هاتوو تاوەکو مانگی سێی ئەمساڵ هەموو ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو نەکات، چیتر 200 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەن.
لەوبارەیەوە زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 29-1-2022) ڕایگەیاند، " ئه‌وه بابه‌تێكى ته‌كنیكیه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی هه‌رێم و به‌غدا، بۆیه پێموانیە ئه‌وه كێشه دروست بکات و چاره‌سه‌رده‌بێت".
بەپێی دەقی نوسراوەکە کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە کە لەلایەن نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی واژۆ کراوە هاتووە، عێراق بڕیاری داوە 200 ملیار مانگی کانونی دووەم بنێرێت بۆ هەرێم، هەروەها دەبێت دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی داتاکانی تایبەت بە داهاتە نانەوتییەکان بکات تاوەکوی 1ی ئازاری 2022.