ناس کورد-
لە ماوەی 9 مانگی ساڵی ڕابردوو تەنها لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی زیاتر لە 6 هەزار داوای جیابوونەوە لە دادگای باری كەسێتی تۆماركراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 29-1-2022 لە شاری سلێمانی پانێڵێك بە ناونیشانی ”رۆشنبیریی ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشانەوە دەپارێزێت” بەڕێوەچوو.
لە پانێلەکەدا، دادوەر كامەران رەسوڵ سەعید، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا هەشت هەزار و 299 داوا لەبەدەم دادگای باری كەسێتی سلێمانی بوون، لەو ژمارەیە شەش هەزار و 13 داوایان جیابوونەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو شەش هەزار و 13 داوایەی بۆ جیابوونەوە بووە توانیومانە دوو هەزار و 341 داوا یەكلا بكەینەوە و كێشەكە بە كۆتا بهێنین، ئیدی بە جیابوونەوە بووبێت یان رەتكردنەوەی."