گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

وەڵامێک لەناو یەکێتییەوە لەبارەى داواکارییەکانی شاسوار عەبدولواحید

2022.01.29 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێک لەناو یەکێتییەوە لەبارەى داواکارییەکانی شاسوار عەبدولواحید

ناس کورد-

ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، داواکارییەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ "هەمان داواکاری و خاڵەکانی ئێمەیە وەکو یەکێتی و هەمووی لە خزمەتی خەڵکدان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێزان شێخ دلێر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ناس کورد" (29-1-2022) ڕایگەیاند، "ئێستا هاونیشتمانیان بەدەست هەمان ئەو داواکارییانەوە دەناڵێنن و هەر لایەنێک لە سیاسەت و حکومەتدا کار بکات دەبێت ئەوە داواکارییەکانی بێت."

 

لەبارەى ئەوەی ئایا یەکێتی لەگەڵ نەوەی نوێ دادەنیشێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتە یاخود نا، ڕێزان شێخ دلێر وتی، "بە دڵنیاییەوە ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دادەنیشین، ئێمە لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکان دادەنیشین، ئەى بۆچی لەگەڵ لایەنێکی کوردی دانەنیشین کە دەیەوێت خزمەت بکات."

 

ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی جوڵانەوەكەی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، 10 خاڵیان هەیە وەک مەرج، ”ئەگەر حزبەكانی دەسەڵات جێبەجێیان كرد، ئامادەین دەنگ بە یەكێكیان بدەین و كاندیدی خۆمان بكشێنینەوە.”

 

زیاتر بخوێنەوە: نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا كرد